Year: 2023
Type: article
Abstract: بەرهەمهێنانى دروستە سینتاکسییەکان (کە لێرەدا زیاتر مەبەست لە دروستەى سینتاکسیى فرێزە) بەپێى تیۆرى (X-bar) لە ڕێگەى دوو بنەماوە جێبەجێدەبێت، کە ئەوانیش "بنەماى هەبوونى سەرو بنەماى دووپەلکی"ن. بەپێى بنەماى یەکەم، کە بابەتى توێژینەوەکەى ئێمەیە، فرێزەکان پڕۆژەى سەرە ڕێزمانییەکانن. سەرە ڕێزمانییەکان، کە بۆ بونیاتنانى پڕۆژەى فرێز هەڵاوێرى تەواوکەرێک دەکەن، لە فەرهەنگدا زانیاریى سینتاکسییان دەربارەى جۆرى تەواوکەرەکە تیادا گەنجکراوە، بەڵام ئەوەیان تیادا هەڵنەگیراوە، کە ئاخۆ لە زمانێکدا پێش، یان دواى تەواوکەرەکە دەکەون. جێکەوتەى سەرى ڕێزمانى لە پڕۆژەى فرێزى زمانێکدا، لە ڕێگەى پارامێتەرى سەرەوە لە سینتاکسدا دیاریدەکرێت، کە یان سەرەتا، یان کۆتایى پڕۆژەکە دەبێت. لە قۆناغە بەراییەکانى تیۆرى (X-bar)دا تەنها کەتیگۆرییە فەرهەنگییەکان بە سەرى ڕێزمانى دادەنران، بەڵام دواتر بەشێک لە کەتیگۆرییە ئەرکییەکانیش وەک سەرى ڕێزمانى پەسنکران. ئێمە لەم توێژینەوەیەدا، کە تایبەتە بە پارامێتەرى سەر لە فرێزە ئەرکییەکانى زمانى کوردیدا، کەتیگۆرییەکانى "تافو ڕێککەوتنو واژەگۆکەر"مان وەک سەرى ڕێزمانیى پڕۆژە ئەرکییەکانى "(TP)و (AGRP)و (CP)" دەستنیشانکردووەو بە نموونەو هێڵکارییەوە ئەوەمان خستووەتەڕوو، کە هەریەک لەو پڕۆژانە پەیڕەوى لە چ جۆرێکى پارامێتەرى سەر دەکەن.
Authors: Abduljabar Maruf, Hazhar Wali
Institutions: University of Sulaimani, Charmo University
Language: ckb
Subfield: Language and Linguistics
Field: Arts and Humanities
Domain: Social Sciences
Open Access status: diamond
OpenAlex ID: W4389959636
